کوردستانی

هه‌ر دوكانێك ڤه‌یپ بفرۆشێت پێنج ملیۆن دینار غه‌رامه‌ ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌ر دوكانێك ڤه‌یپ بفرۆشێت پێنج ملیۆن دینار غه‌رامه‌ ده‌كرێت


مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم رایگه‌یاند، هه‌ر دوكانێك ڤه‌یپی ئه‌لیكترۆنى بفرۆشێت غه‌رامه‌ ده‌كرێت و دوكانه‌كه‌شى داده‌خرێت.

نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ڤه‌یپى ئه‌لیكترۆنى قه‌ده‌غه‌كراوه‌ و هه‌ر كه‌س و دوكانێك بیفرۆشێت غه‌رامه‌ ده‌كرێت و دوكانه‌شى داده‌خرێت بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى".

باسى له‌وه‌شكرد "ده‌ست به‌سه‌ر ڤه‌یپه‌كان ده‌گیرێت له‌ لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه‌، له‌كاتى دوباره‌كردنه‌وه‌ غه‌رامه‌ى ئه‌و شوێنه‌ ده‌كرێت له‌ 50 هه‌زاره‌وه‌ بۆ پێنج ملیۆن دیناره‌ و داخستنى دوكانه‌كه‌شى بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى".

له‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو وه‌زاره‌تى بازرگانى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا ڤه‌یپ كه‌جۆرێكى جگه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنییه‌ قه‌ده‌غه‌ بكات.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان