کوردستانی
پارتى بێباكه له نه‌ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له لایه‌ن به‌غداوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له‌كاتێكدا فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان زیاتر له 45 رۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام پارتى دیموكراتیی كوردستان بێباكه و بگره نایه‌وێت به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه بكات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "پارتى ده‌یه‌وێت نه‌ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له لایه‌ن به‌غداوه درێژه بكێشێت و به‌غدا پاره‌ى مووچه نه‌نێرێت هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه پارتى كاتى خۆى رازى نه‌بووه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌ر به‌غدا بێت".
هه‌روه‌ها "پارتى هیچ باكى نییه و بگره چه‌ند مووچه دوابكه‌وێت ئاساییه له لاى، ئه‌وه‌ش وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنێت له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و لایه‌ن و كه‌سانه‌ى كه ده‌نگیاندا بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بكه‌وێته سه‌ر به‌غدا، تا به فه‌رمانبه‌ران بڵێت ئه‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتى به‌غدا و مامه‌ڵه‌ى به‌غدا له‌گه‌ڵ ئێوه‌ى فه‌رمانبه‌ر".
"ئه‌وكاته‌ى له به‌غداوه ده‌نگ درا له پرۆژه یاساى بودجه كه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بكه‌وێته سه‌ر به‌غدا، پارتى هه‌ستى به شكستى حوكمڕانى خۆى كرد له هه‌رێم، بۆیه ئێستا وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك پێى وایه ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره نه‌نێرێت له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیه‌تى".
"پارتى ناردنى پاره‌ى مووچه له‌لایه‌ن به‌غداوه به شكستى حوكمڕانى خۆى ده‌بینێت، بۆیه هیچكات هه‌وڵى ئه‌وه نادات به‌غدا پاره بنێرێت و چه‌ند مووچه‌ش دوابكه‌وێت به شتێكى گرنگى نازانێت".
پێشتر مه‌ودا میدیا ئه‌وه‌شى بڵاوكرده‌وه "حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌رانبه‌ر دابه‌شنه‌كردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بێباكه هه‌رچه‌نده داهاتێكى زۆرى ناوخۆى له به‌رده‌ستدایه".