کوردستانی
كێشه‌كانى پارتى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌و كێشه ناوخۆییانه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوو روویدا، له ئێستادا هه‌وڵێك ده‌ستیپێكردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى پارتى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له دوو رۆژى رابردوو هه‌وڵێك ده‌ستیپێكردووه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه ناوخۆییه‌كانى پارتى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند كه‌سێك سه‌ردانى عه‌بدوڵاى حاجى مه‌حموودیان كردووه له هه‌ولێر".
ئه‌و سه‌رچاوه باسى له‌وه‌شكرد "له ئێستادا كێشه‌كان به‌سه‌ر چاره‌سه‌ر ده‌ڕۆن و هه‌نگاوى باش نراوه".
هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، چه‌ند كه‌سێك كه پێكهاتوون له محەمەد دۆڵاشی، سەڵاح عەلی، مەلا لوقمان پێنجوێنی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و شادمان رۆستەم، ئەندامی سەرکردایەتی، سەردانی عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانیان له هه‌ولێر كردووه.
ه،ع