کوردستانی

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، له‌ رۆژى چواشه‌ممه‌ له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆ تێبینه‌رانى باجى ئۆتۆمبێل ده‌كرێته‌وه‌ بۆ كارئاسانى شۆفێران.

له‌ ئاگادارییه‌كى هاتوچۆى سلێمانى هاتووه‌ "بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی دەکات کە لە بەرواری 31/1/2024  رۆژی چوارشەممە  تێبینەرانی باجی ئۆتۆمبێل/سلێمانی لەناو بینای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی دەکرێتەوە، کردنەوەی ئەم فەرمانگەیەی باج بەمەبەستی کار ئاسانی و کەمکردنەوەی رۆتین و قەڕەباڵغی هاتوچۆی ناو شارەکان و زووتر ڕاییکردنی مامەڵەی باجی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانه‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌ " گش هاوڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە لە رێکەوتی 31/1/2024 کاتژمێر 8:30ی بەیانی گشت مامەڵەکانی کڕین و فرۆشتن و نوێکردنەوەو گۆڕینی تایبەتمەندی و هەڵوەشاندنەوە بۆ هەڵگری تابلۆی (سلێمانی-21) لەناو تێبینەرایەتی باجی ئۆتۆمبێل/سلێمانی ئەنجام دەدرێت و کار بە ئەستۆپاکی هیچ بەڕێوەبەرایەتیەک ناکرێت لە هاتوچۆی سلێمانی،  جگە لە ئەستۆپاکی تێبینەرایەتی باجی ئۆتۆمبێل/سلێمانی".

هه‌روه‌ها " بۆ مامەڵەی تۆماری یەکەم جاری ئۆتۆمبێلی (بارهەڵگر و ئینشائی) پێویست ناکات سەردانی تێبینەرایەتی باجی ئۆتۆمبێلی سلێمانی بکرێ و راستەوخۆ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی کاری بۆ دەکرێت".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "ئەو هاوڵاتیانەی کە ئۆتۆمبێلەکانیان پێشتر لە فەرمانگەیەکی باج لە پارێزگایەکی هەرێم تۆمار کردووە و باجی چەند ساڵێکی دفع کردووە پێویستە ئەو هاوڵاتییە ئەستۆپاکی لەو فەرمانگەیە بهێنێت و بەرواری دواین باجی دفع کراو دیاری بکرێ و دواتر بیهێنێ بۆ تێبینەرایەتی باجی ئۆتۆمبێلی سلێمانی".

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان