کوردستانی
به‌شیر حه‌داد: سه‌رمایه‌داران پاره بده‌نه حكومه‌تى هه‌رێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
جێگرى پێشووى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، به‌غدا به زه‌حمه‌ت پاره بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت، ده‌شڵێت، سه‌رمایه‌داران به‌شێك له پاره‌كانیان بده‌نه حكومه‌ت.
به‌شیر حه‌داد، جێگرى پێشووى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند "ده‌بێت هه‌رێمى كوردستان حسابى ئه‌وه بكات كه بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ به‌غدا هیچ پاره‌یه‌ك بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه نه‌كات، چونكه ئێستا به‌غدا به زه‌حمه‌ت پاره ده‌نێرێت".
باسى له‌وه‌شكرد "ده‌بێت هه‌رێم بیر له خۆژیاندن بكاته‌وه ئه‌گه‌ر به بڕێكى كه‌میش بێت و وا بكات داهاته‌كه‌ى به‌ش بكات".
وتیشى "ده‌بێت سه‌رمایه‌دار و به‌رپرس و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان له‌و سامانه‌ى كه هه‌یانه و له سایه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كۆیان كردووه‌ته‌وه به‌شێكى بده‌ن به حكومه‌ت تا حكومه‌ت بتوانێت بۆ ماوه‌ى چه‌ند مانگێك كاره‌كان رایی بكات".
ه،ع