کوردستانی

بایكۆتى فه‌رمانبه‌ران فراوانتر بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


بایكۆتى فه‌رمانبه‌ران فراوانتر بوو

مه‌ودا میدیا-

كارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌هۆى دابه‌شنه‌كردنى مووچه‌كانیان بڕیاریاندا له‌ هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه‌ بایكۆتى بنكه‌ و داموده‌زگاكانى ته‌ندروستى بكه‌ن.

هاوژین عوسمان، سه‌رۆكى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ماوه‌ى 50 رۆژه‌ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ و به‌بێ مووچه‌ش ده‌وام ناكرێت".

وتیشى "له‌ هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه‌ بایكۆتى بنكه‌ و نه‌خۆشخانه‌ و داموده‌زگاكانى ته‌ندروستى ده‌كه‌ین و ده‌وام ناكه‌ین چونكه‌ به‌بێ مووچه‌ و ماف ده‌وامیش ناكرێت و قورساییه‌كى زۆر له‌سه‌ر كارمه‌ندانى ته‌ندروستى هه‌یه‌".

شایه‌نى باسه‌، له‌ ئێستادا به‌شێكى فه‌رمانبه‌رانى سلێمانى له‌ فه‌رمانگه‌ى كاره‌با و دادنوس و پزیشكان بایكۆتى ده‌وامییان كردووه‌.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان