کوردستانی
سبه‌ى شه‌و له سلێمانى به‌فره‌كه‌یه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه، سبه‌ى شه‌و شه‌پۆلێكى به‌فر بارین له سنورى سلێمانى ده‌ستپێده‌كات.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه "سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه، ئاسمان لەکاتەکانی بەیانى تا دوایی نیوەرۆ لە زۆربەى کاتەکان نیمچە هەور دەبێت، لە شەودا شەپۆلێکى باران و بەفر بارین درێژدەبێتەوە بۆ سەر بەشەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم، کاریگەرى ئەم شەپۆلە لە باشوورى پارێزگاى سلێمانى دەست پێدەکات تاکو ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى رۆژهەڵاتى پارێزگاى هەولێر".
باس له‌وه‌شكراوه " باران بارین لە ئێوارەدا لە گەرمیان و بەشێک لە پارێزگاى کەرکووک تا باکوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى راپەڕین بەشێوەى نمە باران و هەندێ کات تاوە بارانى مامناوەند دەبێت".
هه‌روه‌ها "لە ئەنجامى کاریگەرى بارستە هەوایەکى سارد لەسەر تەواوى زنجیرە چیا سنووریەکان و لووتکە و قەدپاڵى چیا بەرزەکان بەفر دەبارێت".
پشتیوان ئیبراهیم، شاره‌زاى كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌پێى ئه‌و شه‌پۆله‌ى هاتووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانمان پێشبینى ده‌كرێت له 1 و 2ى ئه‌م مانگه به‌فر ببارێت، به‌ڵام تا ئێستا شه‌پۆله‌كه جێگیر نییه.
ه،ع
بیروڕا


