کوردستانی

هێرشكرایه‌ سه‌ر هه‌ولێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێرشكرایه‌ سه‌ر هه‌ولێر

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، به‌ درۆنى بۆمبڕێژكراو هێرشكرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌ولێر و درۆنه‌كانیش تێكشكێندران.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، چه‌ند هێرشێكى درۆنى كراوه‌ته‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، به‌ڵام درۆنه‌كان پێش زیانگه‌یاندن له‌ لایه‌ن سیستمى به‌رگرى فڕۆكه‌خانه‌ و هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا تێكشكێندراون".

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان "ئه‌و درۆنانه‌ چوار دانه‌نبوون به‌ڵام نه‌یانتوانیووه‌ هیچ زیانێك به‌ فڕۆكه‌خانه‌ و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان بگه‌یه‌نن".

به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا، له‌ ئێستادا زه‌نگى ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر لێ ده‌درێت.

شایه‌نى باسه‌، له‌ ماوه‌ى سێ مانگى رابردوو به‌ ده‌یانجار هێرشى درۆنى كراوه‌ته‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانانن كه‌ له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌كه‌ن.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان