ئابووری
بانكى ناوه‌ندى سه‌دان ملیۆن دۆلارى خسته‌بازاڕه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بانكى ناوه‌ندى عیراق نزیكه‌ى 210 ملیۆن دۆلارى به‌شێوه‌ى كاش و حه‌واڵه خسته‌بازاڕه‌وه.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى بانكى ناوه‌ندى "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له رێگه‌ى سه‌كۆى ئه‌لیكترۆنى، بانكى ناوه‌ندى نزیكه‌ى 210 ملیۆن دۆلار به‌شێوه‌ى كاش و حه‌واڵه خراوه‌ته‌بازاڕه‌وه".
باس له‌وه‌شكراوه " له‌و بڕه زیاتر له 198 ملیۆن دۆلارى به شێوه‌ى حه‌واڵه بووه، زیاتر له 11 ملیۆن دۆلاریش به‌شێوه‌ى كاش بووه".
شایه‌نى باسه، نرخى دۆلار له بازاڕه‌كانى 100 دۆلار به 152500 دیناره، له كاتێكدا نرخى فه‌رمى بانكى ناوه‌ندى 132 هه‌زار دیناره.
ه،ع