کوردستانی

هه‌فته‌ى ئاینده‌ مووچه‌ دابه‌شده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌فته‌ى ئاینده‌ مووچه‌ دابه‌شده‌كرێت
مه‌ودا میدیا-

به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست مه‌ودا میدیا كه‌وتووه‌، له‌ هه‌فته‌ى ئایینده‌ مووچه‌ى مانگی یه‌كی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ناو وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم تایبه‌ت به‌ مه‌ودا میدیای وت "له‌ ئێستادا رێكاره‌كانی دابه‌شكردنی مووچه‌ كۆتایی هاتووه‌، ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه‌ گه‌یشتنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌یه‌ له‌ به‌غداوه‌ ده‌چێته‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی".

سه‌باره‌ت به‌ كورتهێنانی پاره‌كه‌ بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌، سه‌رچاوه‌كه‌ى مه‌ودا میدیا ئه‌وه‌ى نه‌شارده‌وه‌، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بریتییه‌ له‌ 618 ملیار دینار، به‌ڵام وه‌زیری دارایی به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌ت رێگای چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ ده‌دۆزرێته‌وه‌.

وتیشی، بڕیار بوو ئه‌مرۆ پاره‌كه‌ بگات، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ بخرێته‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تمان و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هه‌فته‌ى ئایینده‌ مووچه‌ى مانگی یه‌كی مووچه‌خۆران دابه‌شده‌كرێت.

تا ئێستا دیار نییه‌، له‌مساڵدا كورتهێنانی بودجه‌، رێكه‌وتنه‌ سیاسییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا تا چه‌ند كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر دواكه‌وتنی مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، چونكه‌ له‌ ساڵی رابردوو چه‌ند كێشه‌یه‌كی سیاسیی و كورتهێنانی بودجه‌ بووه‌ هۆی پێنه‌دانی سێ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی و بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنی به‌دوای خۆیدا هێنا.

 

ب. گ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان