کوردستانی

كۆمسیۆن ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمسیۆن ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

به‌مه‌ستی تۆماركردنی ده‌نگده‌رانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئاگاداری هاوڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان ده‌كاته‌وه‌.

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاندووه‌ "سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ یه‌كی شوبات تاوه‌كو 24 ی مانگی شوباتی 2024 ده‌ست دەكه‌ن به‌ تۆماركردنی ناوی ده‌نگده‌ران.

كۆمسیۆن ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، ته‌نها كه‌متر له‌ چوار هه‌فته‌ له‌به‌رده‌ست تۆماركردنی ناوی ده‌نگده‌ران هه‌یه‌، داوایكردووه‌ ئه‌و هاوڵاتییانه‌ى مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى له‌ ساڵی 2006 له‌ دایكبوون كارتی بایۆمه‌تری نوێ بكه‌نه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ مافی ده‌نگدانیان نابێت.

ئاگاداركردنه‌وه‌ى كۆمسیۆن له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، دڵشاد شه‌هاب وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو " له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان واده‌ى هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریده‌كات".

 

ب. گ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان