عیراقی

پەرلەمانی عیراق هەنگاوی بەرزكردنەوەی بەهای دینار دەستپێدەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی عیراق هەنگاوی بەرزكردنەوەی بەهای دینار دەستپێدەكات
مەودا میدیا-
بەرامبەر بە رێگرتن لە بەرزبوونەوەی دراوە بیانییەكان بەرامبەر بە دیناری عیراقی، ئەنجوومەنی نوێنەران داوای پاپەندی لە وەزارەتی نەوتی عیراق دەكات بە فرۆشتنی نەوت بە یۆرۆ و یەنی چینی.

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق داوایكردووە، بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكان لەسەر بەرزبوونەوەی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دراوی وڵاتەكەی، فرۆشتنی نەوت لە دۆلارەوە بكرێت بە یۆرۆ و یەن.

مەترسییەكانی بەرزبوونەوەی بەردەوامی دۆلار، وای لە لیژنەی دارایی عیراق كردووە ئەو هەنگاوانەی بەرزبوونەوەی دینار بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لای خۆشییەوە دەرغام مالیكی ئەندامی لیژنەی نەوت لە پەرلەمانی عیراق وتویەتی "پابەند بوونی بانكی ناوەندی بەو پێشنیازەوە هەر گۆڕانكارییەك لە بەرزبوونەوەی نەوتدا لە قازانجی عیراق نابێت، چونكە بەشێكی كەمی داهاتەكەی بەشێوەی دۆلار دەبێت.

عیراق مانگانە لە داهاتی نەوت زیاتر لە سێ ملیار دۆلاری كاش دەگەڕێتەوە بۆی و نزیكی چوار ملیار دۆلاریش لە خەزینەی بانكی ئەمریكادا دەهێڵێتەوە وەك داهاتی یەدەگی دراوی بیانی.
ب. گ


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان