کوردستانی
ئاسایشی پارتی چالاكوانێكی دیاری دەستگیر كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری چۆمان چالاكوانێكی دیاری ئەو سنورە بانگهێشت دەكات و دوایی بە دەستبەسەری دەگوازرێتەوە بۆ ئاسایشی سۆران.
پەیامنێری مەودا میدیا لە سنووری سۆران تایبەت پێی راگەیاندین، بە بیانووی پرسیار كردن لەسەر چەند بابەتێك، ئاسایشی قەسرێ و چۆمان بانگهێشتی مامۆستا تێكۆشەر دەكەن و دواتر دەیگوازنەوە بۆ ئاسایشی سۆران و تا ئێستا هیچ هەواڵێك لە بارەیەوە نیە.
بە وتەی پەیامنێرمان، چەند جارێك خێزانەكەی چوونەتە ئاسایش و بەبیانووی لێكۆڵینەوەیەكی سەرەتایی بەڕێیان كردوون.
تا ئێستا دیار نیە تێكۆشەر لەسەر چ بابەتێك بە چ تۆمەتێك دەستگیركراوە، بۆ بەدواداچوونی زیاتر بەشی هەواڵی مەودا میدیا پەیوەندی بە ئاسایشی سۆرانەوە كرد بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكە نەدرایەوە.
ب. گ