کوردستانی

ئەمریكا نیگەرانە لە پاشەكشەكردنی ئازادی راگەیاندن لە هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمریكا نیگەرانە لە پاشەكشەكردنی ئازادی راگەیاندن لە هەرێم
مەودا میدیا-

لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، كونسوڵخانەی ئەمریكا نیگەرانی خۆی و وڵاتەكەی لەبەرامبەر پاشەكشەكردنی ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی كوردستان دەربڕی.

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر وێڕای نیگەرانییەكانی خۆی و وڵاتەكەی، جەختیكردووەتەوە لەوەی پاپەندە بە پانتایی زیاتری كاری میدیا و دەیانەوێت دەرفەتی زیاتر بە پیشەی كاری رۆژنامەوانی و كاری رۆژنامەنووسی بدرێت.

ئەم پۆستەی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر، بێدەنگی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی شكاندووە، بەجۆرێك پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكوومەت بە كۆمێنتێكی خۆی وەڵامی داونەتەوە و نوسیویەتی "بە پێچەوانەی ئەوەی كە لەگەڵ ئێمە دادەنیشن دەستخۆشیمان لێدەكەن كە ئازادی ڕۆژنامەگەری زیادیكردووە و لە ئاستێكی باشدایە!.

ئەمە لە كاتێكدایە ئێوارەی ئەمڕۆ، تێكۆشەر حوسێن مامۆستا و چالاكوانی دیاری سنوری قەزای چۆمان لەلایەن ئاسایشی پارتیەوە دەستگیركرا و تا ئێستا هۆكاری دەستگیركردنەكەی بڵاونەكراوەتەوە.
ب. گ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان