کوردستانی
مەودا میدیا بڵاویدەكاتەوە ئەم مووچەی دابەشدەكرێت بۆ چ مانگێكە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
زانیارییەكانی مەودا میدیا ئاماژە بەوە دەكەن، وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە ئەم مووچەیە وەك مووچەی مانگی یەك دیاریبكرێت.
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێم تایبەت بە مەودا میدیای وت "سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە پشتبەستن بە داهاتی ناوخۆ و داهاتی نانەوتی، لەگەڵ ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێم هاتووە، ئەم مووچەیە وەك مووچەی مانگی یەك ئەژمار بكات".
لای خۆشیەوە وەزارەتی دارایی وتویەتی، سبەی هەینی مووچەی مووچە وەرگران لە 2 شوبات دابەشدەكرێت و لە لە 8 ی شوبات كۆتایی دێت.
بڕیاربوو لە كۆتاییەكانی مانگی رابردوو مووچە دابەشبكرایە، هۆكارەكانی دواكەوتنی مووچە بۆ چەند پرسێك دەگەڕێتەوە لەوانە "حكوومەتی عیراق مووچەی فەرمانبەرانی خۆی بۆ چەند رۆژێك دواخست، سەرەتای ساڵی نوێ و كردنەوەی حساباتی دارایی و چەند پرسێكی دیكە".
تا ئێستا دیار نیە لەگەڵ دابەشكردنی ئەم مووچەیە مامۆستایان بایكۆت دەشكێنن یاخود نا، بەپێی زانیارییەكانی مەودا لە 75% ی دەرگای خوێندنگاكانی سنوری بایكۆت كراوەتەوە، هاوكات چەند خوێندنگایەكی كەم ماوە بۆ شكاندنی بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن.