کوردستانی

سەنتری میترۆ لە بارەی دەستگیركردنی تێكۆشەر حسێن هاتە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەنتری میترۆ لە بارەی دەستگیركردنی تێكۆشەر حسێن هاتە دەنگ
مەودا میدیا-

سەبارەت بە دەستگیركردنی چالاكوانێكی سنووری ئیدارەی سۆران، سەنتەری میترۆ راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا داوای دەستبەجێ ئازادكردنی تێكۆشەر حسێن دەكات.

لە راگەیاندراوەكەی سەنتەری میترۆدا هاتووە "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەنتەری میترۆ پەیوەندیكرد بە خاتوو بنیاد ئەحمەد هاوسەری مامۆستا تێكۆشەر و ناوبراو دەستگیركردنی هاوسەرەكەی پشتڕاستكردەوە كە ئێستا لە ئاسایشی سۆران زیندانییە".

هاوكات باس لەوەشكراوە "‎بەگوێرەی قسەی هاوسەرەكەی مامۆستا تێكۆشەر بۆ سەنتەری میترۆ، بەر لە دەستگیركردنی و بردنی بۆ ئاسایشی سۆران، مامۆستا تێكۆشەر مەكۆی بزوتنەوەی گۆڕانی لە چۆمانی ئاگاداركردوەتەوە، بەرپرسانی مەكۆكەش داوایان لێكردووە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەكان بكات".

ئاماژەیان بەوە كردووە "پێشتر مامۆستا تێكۆشەر ئاگادار كراوەتەوە، سەردانی ئاسایش بكات یاخود خۆیان دەستگیری دەكەن".


‎سەنتەری میترۆ راشیگەیاندووە "دەستگیركردنی مامۆستا تێكۆشەر پێشێلكردنێكی زەقی ئازادی رادەربڕینە، بەهۆی ئەوەی لەمڕۆژانەدا لە قوتابخانەكەی خۆیدا راوبۆچوونی مامۆستایانی لەبارەی ئەنجامدانی بایكۆتكردنی دەوام وەرگرتووە".

ئێوارەی ئەمرۆ بە هۆكارێكی نادیار لەلایەن ئاسایشی سۆرانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، تێكۆشەر حسێن چالاكوان و مامۆستا، دەستگیركرا و تا ئێستا هۆكاری دەستگیركردنەكەی نادیارە.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان