کوردستانی
بڕیارێك لە بارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكانەوە درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای دانانی كامێراكانی چاودێری لە ناو شاری سلێمانی، دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە ئەو كامێرایانە تیژڕەوی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان ناگرێت، لەو بارەیەوە هاتووچۆی سلێمانی هۆشداریدا.
عەقید بەهمەن ئەحمەد بەڕێوەبەری هاتووچۆی رۆژئاوای سلێمانی بە میدیاكانی وتوە "هیچ بڕیارێك بۆ لێدان لە كامێراكانی چاودێری تیژڕەوی لەلایەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكانەوە نیە و هەركاتێك سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ بكەن سزاكانیان بۆ ئەژمار دەكرێت".
باسی لەوەشكردووە "كامێراكان هەموو ئۆتۆمبێلەكان دەگرێتەوە بێ جیاوازی، ئەو دەنگۆیە دوورە لەراستییەوە كامێراكان ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان تۆمار ناكات".
ب. گ