کوردستانی
فشارەكان لەسەر پارتی ناچاركرا بە ئازادكردنی تێكۆشەر حسێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا
كەمێك لەمەوبەر، ئاسایشی پارتی لە سۆران تێكۆشەر حسێنی چالاكوانی ئازاد كرد، ئەویش دوای ئەو فشارە میدیایی و رێكخراوەییە كرا بۆ ئازادكردنی ناوبراو.
ئێوارەی ئەمڕۆ، تێكۆشەر حسێن مامۆستا و چالاكوانی مەدەنی، لەلایەن ئاسایشی سۆرانەوە دوای بانگكردنی زیندانی كرا بە بێ ئەوەی هۆكاری تۆمەتی سەر ناوبراو بڵاوبكەنەوە.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەكە، رۆژنامەنووسان و میدیا و رێكخراوەكان داوای ئازادكردنی تێكۆشەر حسێنیان كرد و كەمێك لەمەوبەر ئازاد كرا.
ئەمە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر نیگەرانی خۆی نەشاردەوە لەسەر پاشەكشەكردنی ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی كوردستاندا.
ب. گ