کوردستانی
گه‌نجێك به‌هۆى فیشه‌ك گیانى له‌ده‌ستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه، له سنورى قه‌زاى حاجیاوا له ئیداره‌ى راپه‌ڕین كه‌سێك كوژراو پۆلیسى ناوچه‌كه‌ش ده‌ڵێت، لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین.
شۆڕش ئیسماعیل، به‌رپرسى راگه‌یاندنى پۆلیسى راپه‌ڕین به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "دواى ئه‌وه‌ى ئاگاداركراینه‌وه له رووداوێكى ته‌قه‌كردن، هێزه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنى رووداوه‌كه ده‌ركه‌وت كه‌سێك به‌هۆى به‌ركه‌وتنى فیشه‌ك گیانى له‌ده‌ستداوه".
باسى له‌وه‌شكرد " ئه‌و كه‌سه‌ى كوژراوه ته‌مه‌نى 23 ساڵه و ناوى (ك،ق) و له ره‌گه‌زى نێره، پۆلیس سه‌رجه‌م رێكاره یاساییه‌كانى گرتووه‌ته به‌ره‌و لێكۆڵینه‌وه ده‌ستى پێكردووه".
شایه‌نى باسه، بوونى چه‌كێكى زۆرى بێ مۆڵه‌ت و بازاڕى ئازاد له فرۆشتنى چه‌ك به هاوڵاتییان وایكردووه رووداوێكى زۆرى كوشتن و خۆكوشتن ساڵانه تۆمار بكرێن.
ه،ع