کوردستانی
توركیا بۆردوومانیکرد و فڕۆکەش دەسوڕێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لەلایەن تۆپخانەكانی توركیاوە سنووری ئامێدی بە چڕی بۆردوومان كرا و تا ئێستا زیانە گیانی و ماڵییەكان نەزانراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست مەودا میدیا كەوتووە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە چڕی سنوری ئامێدی لەلایەن توركیاوە بۆردوومانکرا، بەبیانووی هەبوونی چەكدارانی پەكەكە لەو سنورە".
بۆردوومانەكە زیاتر سنوری مەتیانی گرتۆتەوە و ترس و دڵە راوكێی لای هاوڵاتییانی سنوورەكە درووستكردووە.
هەر بەپێی زانیارییەكان"لە كاتی بۆردوومانەكە چەندین جار فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەسەر ناوچەكەدا سوڕاوەتەوە و چاودێری دۆخەكەی كردووە".
شایەنی باسە، رۆژانە تورکیا بۆردوومانی هەرێمی کوردستان دەکات و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی وڵاتەکەش بە بەردەوامی بە ئاسمانی هەرێمی کوردستان دەسوڕێتەوە.