کوردستانی
مژدە بۆ کەمئەندامانی سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان رایگەیاند، سبەی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون تایبەت بە کەمئەندامانی پارێزگای سلێمانی دەستبەکارەکانی دەکات و کەمئەندامان دەتوانن ناو تۆمار بکەن بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون.
سامان حسێن، سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند" پرۆژەکە دەکەوێتە ناوچەی قولەڕەیسی شاری سلێمانی و سبەینێ ئاشکرای دەکەین و کەمئەندامان دەتوانن ناو تۆماربکەن بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون".
باسی لەوەشکرد " پرۆژەکە لە ناوچەیەکی خۆشدایەو بە پێشەکیەکی کەم و قیستی مانگانەی کەم بۆ کەمئەندامان دروستدەکرێت".
وتیشی" بەشێکی زۆری کارەکانی پرۆژەکە تەواوبووەو بەرەو تەواوبوونی کۆتایی دەڕوات و بۆ خزمەتی کەمئەندامانە".
ە،ع