عیراقی

گروپه‌ چه‌كداره‌كانى عیراق وه‌ڵامى هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكایان دایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


گروپه‌ چه‌كداره‌كانى عیراق وه‌ڵامى هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكایان دایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

گروپه‌ چه‌كداره‌كانى عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاویانكرده‌وه‌، وه‌ڵامى هێرشه‌كانى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆى ئه‌مه‌ریكامان دایه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى به‌ره‌ى مقاوه‌كه‌ى ئیسلامى عیراق بڵاویكرده‌وه‌ "بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک بنکەکانی ئەمه‌ریکامان لە ئەلتەنف و گوندی سەبز لە سووریا کردۆتە ئامانج".

باس له‌وه‌شكراوه‌ " هێرشی مووشەکی بنکەی عەین ئەسەدمان کردە ئامانج کە هێزەکانی ئەمه‌ریکای تێدا جێگیرن لە رۆژئاوای عیراق".

شایه‌نى باسه‌، به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق و سوریا به‌ 125 ساروخ 85 بنكه‌یان له‌ عیراق و سوریا بۆردوومانكرد.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان