کوردستانی

شاره‌وانى سلێمانى غه‌رامه‌ى عه‌ره‌بانه‌ى سه‌ر شۆسته‌كان ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاره‌وانى سلێمانى غه‌رامه‌ى عه‌ره‌بانه‌ى سه‌ر شۆسته‌كان ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

لیژنه‌ى زیاده‌ڕۆیی سلێمانى هه‌ڵمه‌تێكى ده‌ستپێكرد بۆ سزادان و لابردنى عه‌ره‌بانه‌ و میوه‌فرۆشه‌كانى سه‌ر شۆسته‌ و جاده‌كان و خاوه‌ن عه‌ره‌بانه‌یه‌كیش ده‌ڵێت پاره‌یه‌كى زۆر غه‌رامه‌ كراوین.

مه‌ریوان ناسر، خاوه‌نى عه‌ره‌بانه‌ و ده‌ستگێڕ به‌ مه‌واد میدیاى راگه‌یاند "هه‌فته‌ى رابردوو شاره‌وانى سلێمانى و تیمه‌كانى لابردنى زیاده‌ڕۆیی هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردووه‌ بۆلابردنى عه‌ره‌بانه‌ى سه‌ر شه‌قامه‌كان ئه‌وانه‌ى میوه‌ ده‌فرۆشن".

باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر شۆسته‌ و رێگاكان عه‌ره‌بانه‌ و مێزیان داناوه‌ و خۆراك و كه‌لوپه‌ل و میوه‌ ده‌فرۆشن سزا و غه‌رامه‌یان بۆ كراوه‌ و غه‌رامه‌كه‌ش له‌ 150 هه‌زار دینار كه‌متر نییه‌".

وتیشى "چه‌ند كه‌سێك به‌هۆى ئه‌وه‌ى عه‌ره‌بانه‌یان دانابوو سزادراون و 150 هه‌زار دیناریان لێ وه‌رگیراوه‌، ئه‌مه‌ رێگرییه‌ له‌وانه‌ى كه‌ كار بۆ په‌یداكردنى بژێوى ماڵ و مناڵیان ده‌كه‌ن".

"پێش چه‌ند رۆژێكى تر هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكرد ژماره‌یه‌ك كورسى شوێنه‌كه‌ى منیان برد كه‌ چایی تێدا ده‌فرۆشم، به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاگاداركردنه‌وه‌م بۆ بكرێت كورسییه‌كانیان باركردبوو".

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان