کوردستانی

مامۆستایانى سلێمانى: سبه‌ى حكومه‌ت ده‌له‌رزێنین

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایانى سلێمانى: سبه‌ى حكومه‌ت ده‌له‌رزێنین

مه‌ودا میدیا-

مامۆستایانى ناڕازى سلێمانى ده‌ڵێن، سبه‌ى گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان ده‌كه‌ین و حكومه‌ت ده‌له‌رزێنین.

سامان عه‌لى، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى داكۆكى له‌ مامۆستایان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌، له‌ چه‌ندین ناوچه‌ى سنورى پارێزگاى سلێمانى خۆپیشاندانى مامۆستایان و چینوتوێژه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت".

وتیشى "ئه‌و خۆپیشاندانه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى فشاره‌كانى حكومه‌ت و په‌روه‌رده‌یه‌ كه‌ داوایانكردووه‌ مامۆستایان بچنه‌وه‌ ده‌وام، هه‌روه‌ها سزادانى و غیابدانى مامۆستایان له‌ قوتابخانه‌كان".

باسى له‌وه‌شكرد "سبه‌ى شه‌قام وه‌ڵامى حكومه‌ت ده‌داته‌و حكومه‌ت ده‌له‌رزێنین".

شایه‌نى باسه‌ 140 رۆژه‌ مامۆستایانى ناڕازى سلێمانى بایكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندنیان كردووه‌ و ئامادنین بچنه‌وه‌ قوتابخانه‌كان.





Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان