عیراقی
سەرۆك كۆماری عیراق داوای كۆبوونەوەی بەپەلە دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكایەتی كۆماری عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایدەگەیەنێت، ئەو هێرشانەی كراوەتە سەر وڵاتەكەی پێشێلكردنی سەروەری خاكی عیراقە، هاوكات داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی لایەنە سیاسییەكانی كردووە.
بەپێی بەیاننامەیەك ئەمڕۆ شەممە بڵاوكراوەتەوە، سەرۆكایەتی كۆماری عیراق ئاماژەی بەو هێرشانەی شەوی رابردوو كراوەتە سەر خاكی وڵاتەكەی و باسی لەوەكردووە "هێرشی سەر چەند ناوچەیەكی سەر عیراق دەبێتە هۆی وەستاندنی هەر گفتووگۆیەك و دانوستاندنێك لە نێوان ئەمریكا و عیراق هاتووەتە كایەوە".
جەختی لەسەر ئەوەشكردۆتەوە "سەرۆكایەتی كۆماری عیراق داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی سەركردە سیاسییەكانی وڵاتەكەی كردووە بۆ گفتووگۆ كردن لەسەر ئەو هێرشانەی كراوەتە سەر خاكی عیراق و پێشێلكردنی سەروەرییەكانی خاكی عیراق".
ئەمە لە كاتێكدایە، شەوی رابردوو لەلایەن فڕۆكەی "بی وەن بی" چەند هێرشێك كرایە سەر بارەگا و ناوچەیەك و لە ئەنجامدا 16 كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.
ب. گ