کوردستانی

یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە و مەودا میدیا ناوەڕۆكەكەی بڵاودەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە و مەودا میدیا ناوەڕۆكەكەی بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا-

سبەی لە شاری سلێمانی كۆبوونەوەی باڵای نێوان یەكێتی و پارتی ئەنجام دەدرێت، بافڵ تاڵەبانی و فازڵ میرانی سەرۆكایەتی هەردوو شاندەكە دەكەن.

سەرچاوەیەك لە ناو مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی تایبەت بە مەودا میدیای وت "سبەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، كێشەكانی هەردوولا، یەكێتی و پارتی لە دەباشان دەخاتە سەر مێزی كۆبوونەوە".

یەكێتی بە سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی و ئەندامێتی قوباد تاڵەبانی و دەربازی كۆسرەت رەسوڵ، ئاسۆ مامەند و بە ئەگەرێكی زۆرەوە سەعدی پیرە، شاندی پارتی فازڵ میرانی و مەحمود محەمەد و ئازاد بەرواری و جەعفەر ئیمینكی و ئەگەر هەیە سیداد بارزانی بە نوێنەراتی مەسعود بارزانی بێتە كۆبوونەوەكە.

ئەمە دووهەمین كۆبوونەوەی باڵای دوای كۆنگرەی پێنجی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، كە لە مانگی 11 ی ساڵی رابردوو لە هاوینە هەواری پیرمام كۆبوونەوە.

ب. گ


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان