کوردستانی

كاكە حەمە: تا ئێستا هیچ سەرۆك وەزیرانێك وەك سودانی دژی كورد كاری نەكردوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاكە حەمە: تا ئێستا هیچ سەرۆك وەزیرانێك وەك سودانی دژی كورد كاری نەكردوە
مەودا میدیا-
 
 سەرۆكی پارتی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، لە عیراقی نوێدا هیچ سەرۆك وەزیرانێك هێندەی محەمەد شیاع سودانی دژی میللەتی كورد كاری نەكردووە.
 
 محەمەدی حاجی مەحموود كە بە كاكە حەمە لای هاوڵاتیانی كوردستان ناسراوە، دەڵێت "بیرۆكەی هەموو چارەسەری هەموو كێشەكان لە بەغدایە تەواو هەڵەیە، چونكە دوای عیراقی نوێ وەك كورد نەتوانرا هەلی زێڕینی ئەو كاتە بۆ سودی گەلەكەی بقۆزێتەوە.
 سەرۆكی پارتی سۆسیالست دەشڵێت " یەكێك لەو هەڵانەی بەسەرماندا تێپەڕی، پەیوەندیكردن بوو بە ئۆپۆزسیۆنی عیراقی بۆ گەڕانەوەیان بۆ عیراقی نوێ دروستبكەینەوە.
 
 كاكە حەمە پێچەوانەی هەموو كەسێك پێی وایە سودانی كەسێكی باشە بەرامبەر بەكورد دەڵێت "سودانی یەك لە كاریگەرترین سەرۆك وەزیرەكانی عیراقە دژی كورد كاری كردووە،  لەگەڵ پاریس و توركیا رێككەوت بۆ راگرتنی نەوتی كوردستان و توانی سەرچاوەی داهاتی خەڵكی كوردستان وشكبكات، لەلایەكی دیكەشەوە لە رێگەی خەرجنەكردنی بودجەی كوردستان و فشارخستنە سەر كورد لە ناوچە دابڕاوەكان دژی ئێمە جووڵایەوە. 
 
ئەم قسانەی محەمەدی حاجی مەحمود لە میانەی كۆڕێكدا ئەمڕۆ شەممە بۆی رێكخرابوو لەسەر چەند پرسێك قسەی لەسەر پرسی كورد و عیراق كرد.
 
 ب. گ  

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان