عیراقی

هێرشكرایە سەر هێزەكانی ئەمریكا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێرشكرایە سەر هێزەكانی ئەمریكا
مەودا میدیا-

كەمێك لەمەوبەر، بەفڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشكرایە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە خەراب جیر و زیانەكان نەزانراون.

گروپی مقاوەمەی ئیسلامی بڵاویكردووەتەوە "بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشمان كردۆتە سە هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەی خەراب جیر، ئەو ناوچەیە هێزەكانی ئەمریكای تێدا نیشتەجێن.

مقاوەمەی ئیسلامی جەخت لەسەر بەردەوامی هێرشەكان دەكاتەوە و دەڵێت " ئامانجگرتنی هێزەكانی ئەمریكا وەك وەڵامێكە بۆ ئەو ستەم و زوڵمانەی ئیسرائیل بەرامبەر بە گەلی فەڵەستین لە كەرتی غەززە ئەنجامی دەدات".

 گروپی مقاوەمەی ئیسلامی راشیگەیاندووە "بەردەوام دەبین بەرامبەر ئەمریكا و ئیسرائیل و بەرپەرچدانەوەی جموجوڵەكانیان لە ناوچەكەدا".

ئەمە لە كاتێكدایە شەوی رابردوو هێزەكانی ئەمریكا بە فڕۆكەی "بی وەن بی" چەند هێرشێكی كردە سەر گروپە چەكدارەكان و لە ئەنجامدا ژمارەیەك چەكدار كوژران و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.

ب. گ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان