کوردستانی
ئاسایش: گروپێك پەیدا بووە خۆیان رووت دەكەنەوە و ڤیدیۆت تۆمار دەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە، گروپێك پەیدابوون لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و ئینستاگرام، خۆیان رووتدەكەنەوە و كەسی بەرامبەر دەكەن بەقوربانی و ڤیدیۆی تۆمار دەكەن.
لە ئاگادارییەكدا ئاسایشی هەولێر باسی لەوە دەكات، سەرەتا پێش ئەوەی قسە لەگەڵ بەرامبەرەكەیان بكەن، لەگەڵ هەموو ئەو كەسانەی برادەری كەسەكەن یان خزم و كەسوكارین، لە فەیسبووك یان انستگرام، خۆیان دەكەنە هاوڕێ. پاشان ئەو گرتە ڤیدۆییەی تۆماریان كردووە ڕەوانی دەكەن بۆ سەرجەم هاوڕێ و خزمەكانی قوربانییەكە یان لە بەرامبەر بڵاو نەكردنەوەی گرتە ڤیدۆیەكان، داوای پارەی لێ دەكەن كە شێوازی پارەدانەكەش بە ڕێگای دراوە ئەلیكترۆنییەكان دەبێت
دەقی ئاگادارییەكەی ئاسایشی هەولێر:
رێنمایی…
ئاگاداری پەیوەندییەكانتان بن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان
ماوەیەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) و (ئینستاگرام)، كۆمەڵێك كەسی لەیاسادەرچوو لە هەردوو ڕەگەزی (پیاو) و (ئافرەت) كە زۆرینەیان لە نەتەوەی عەرەبن و بە شێوەی گرووپ كار دەكەن، خەڵكی چەند وڵاتێكی عەرەبیی جیاوازن و هەندێكیان نیشتەجێی شارەكانی خوارووی عێراقن، نامە دەنێرن و خۆیان دەكەنە هاوڕێی خەڵك، دواتر سەرنجی خەڵكی ڕادەكێشن و كامیرایان بۆ دەكەنەوە و بە شێوەیەكی نەشیاو خۆیان نیشانی بەرامبەرەكانیان دەدەن، لەم ڕێگەیەشەوە ڤیدیۆی كەسانی قوربانی تۆمار دەكەن و دواتر هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەكان دەكەن.
كۆی پرۆسەكە بەم شێوەیەیە:
سەرەتا پێش ئەوەی قسە لەگەڵ بەرامبەرەكەیان بكەن، لەگەڵ هەموو ئەو كەسانەی برادەری كەسەكەن یان خزم و كەسوكارین، لە فەیسبووك یان انستگرام، خۆیان دەكەنە هاوڕێ. پاشان ئەو گرتە ڤیدۆییەی تۆماریان كردووە ڕەوانی دەكەن بۆ سەرجەم هاوڕێ و خزمەكانی قوربانییەكە یان لە بەرامبەر بڵاو نەكردنەوەی گرتە ڤیدۆیەكان، داوای پارەی لێ دەكەن كە شێوازی پارەدانەكەش بە ڕێگای دراوە ئەلیكترۆنییەكان دەبێت، بۆ ئەوەی ب ەئاسانی ناسنامەكانیان ئاشكرا نەبێت!
بۆیە داوا دەكەین ئاگاداری پەیوەندییەكانتان بن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و متمانە بە كەسێك مەكەن كە نازانن كێیە و بۆچی مەبەستێك پەیوەندیی پێتانەوە كردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر
٢٠٢٤/٠٢/٠٣