کوردستانی
دادگای فیدراڵی عیراق لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە سبەی یەكشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، لەسەر چەند پرسێك كۆببێتەوە یەكێك لە پرسە گرنگەكان تایبەتە بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە.
سبەی یەكشەممە دادگاكە لەسەر سكاڵایەكی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە، سكاڵاكە لەلایەن زیاد جەبار ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە تۆماركراوە.
سكاڵاكەش لەسەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم تۆماركراوە، داواشكراوە ماددەكانی 1، 9، 15، 22 و 36 لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە یەكی ساڵی 1992 بە نادەستوری دابنرێت تایبەتن بە بازنەی هەڵبژاردن و كورسی كۆتاكان.
ب. گ