کوردستانی
پەرلەمانتارێكی پێشووی گۆڕان بوو بە راوێژكاری بافڵ تاڵەبانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ لە دەباشان، سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پێشوازیكرد لە بێستون فایەق پەرلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان و وەك راوێژكاری خۆیی ناساند.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە لاپەڕەی تایبەت بەخۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە " لە دیدارێكدا سالار مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان ئامادەبوو، سەرۆك بافڵ پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە بێستوون فایەق كرد وەك راوێژكاری سەرۆكی یەكێتی و هیواشی خواست لەم بەرپرسیارێتییە نوێیەدا بە رۆحێكی نیشتمانی و یەكێتییانەوە ئەركەكانی جێبەجێ بكات و هەموو هەوڵەكانی لەخزمەت خەڵك و خاكی كوردستاندا بێت".
لای خۆشییەوە بێستون فایەق بە مەودا میدیای راگەیاند "وەك راوێژكاری سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەستبەكار بووم".
بێستون فایەق یەكێكە لە خاوەن ئەنفالێكی زۆر، هاوكات پێشتر لە كەناڵی كوردسات بێژەر بوو و دواتر لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و لە سەرەتای دروستبوونیەوە لەگەڵ ئەو بزووتنەوەیە دەستبەكار بوو، هەروەها پەرلەمانتاری خولی سێهەمی پەرلەمانی كوردستان بوو.
ب. گ