کوردستانی
ئه‌مڕۆ یه‌كێتى چى به پارتى ده‌ڵێت و چى رووده‌دات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پارتیی دیمو‌كراتى كوردستان، ئه‌و حزبه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوو به‌رده‌وام كارى تاك لایه‌نه‌ى كردووه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ راى لایه‌نه‌كان و حزبه‌كانى تر، ئه‌مه‌ش وایكردووه هه‌رێمى كوردستان رووبه‌ڕووى دۆخى نه‌خوازراو بێته‌وه و زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌میش كوردستان و هاوڵاتییان بوون.
له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوو، پارتى له حوكمڕانیكردنى وڵات زۆرترین گرفتى دروستكردووه به‌و پێیه‌ى زۆرترینى بڕیار‌و ده‌سه‌ڵاته‌كان لاى ئه‌و حزبه‌بوون، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان تێكداوه و به‌و جۆره كارى كردووه كه‌خۆى مه‌به‌ستى بووه.
به‌ڵام یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌و ماوه‌یه‌دا به پارتى وت كه چیتر ناتوانێت به‌و پاشاگه‌ردانى و تاكڕه‌وییه كار بكات و كوردستان موڵكى هه‌مووانه نه‌ك ته‌نها حزبێك، وه‌ستانه‌وى یه‌كێتى به‌رانبه‌ر به پارتى، پارتى تووشى شڵه‌ژاوى كرد، بۆیه له ماوه‌ى رابردوو چه‌ندینجار پارتى هه‌وڵى ئه‌وه‌ى داوه یه‌كێتى له‌به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كانى خۆى رازى بكات، به‌ڵام یه‌كێتى نه‌چوه‌ته ژێر بارى قسه و بڕیار و بگره پیلانه‌كانى ئه‌و حزبه.
به‌پێى زانیارییه‌كان "پارتى ئێستا هه‌ستى به ترسكردووه له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، بۆیه هانا بۆ یه‌كێتى ده‌هێنێت و داواى كاركردنى پێكه‌وه‌یی ده‌كات و ده‌یه‌وێت ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ى خۆى چاره‌سه‌ر بكات كه له‌رابردوو كردویه‌تى و به یه‌كێتى بڵێت كوردستان مه‌ترسى له‌سه‌ره‌و چیتر بڕیار بڕیارى هه‌مووانه".
هه‌روه‌ها "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كێتى به پارتى ده‌ڵێت، حوكمڕانیكردن ده‌بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتییان و كوردستان بێت نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندى حزبێك، یه‌كێتى نیگه‌رانى و بێزارى خه‌ڵك و مووچه‌خۆر به شاندى پارتى ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌وه‌شیان پێده‌ڵێت، میلله‌ت له‌به‌ر ئه‌و تاكڕه‌وییه‌ى ئه‌وان باكى به هیچ شتێك نه‌ماوه و پێویسته ئه‌و هه‌ڵه‌یه راستبكه‌نه‌وه".
شایه‌نى باسه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، وه‌فدێكى پارتى له هه‌ولێره‌وه ده‌گاته سلێمانى و له‌گه‌ڵ یه‌كێتىی نیشتمانیی كوردستان كۆده‌بنه‌وه
بیروڕا


