ئابووری

نه‌وته‌ هه‌رزانه‌كه‌ى به‌غدا دابه‌شده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نه‌وته‌ هه‌رزانه‌كه‌ى به‌غدا دابه‌شده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ سنورى ناحیه‌ى خورماڵ و چه‌ند گوندێكى ده‌وروبه‌رى نه‌وته‌ هه‌رزانه‌كه‌ى به‌غدا به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شده‌كرێت.

كاروان جه‌مال، هاوڵاتیی به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ماوه‌ى زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ ده‌ستكراوه‌ به‌ دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى ئه‌وه‌ى به‌غدا بۆ هاوڵاتییانى ناردووه‌ له‌ سنورى ناحیه‌ى خورماڵ و بیاره‌ و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى"

باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌مڕۆ له‌ناو خورماڵ و له‌چه‌ند شوێنێكى تر ئه‌و نه‌وته‌ دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر هاوڵاتییان و لاى خه‌ڵك به‌ نه‌وته‌ هه‌رزانه‌كه‌ ناوى ده‌كردووه‌ و به‌رمیلى به‌ 60 هه‌زار دیناره‌".

شایه‌نى باسه‌، له‌ ماوه‌ى رابردوو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شكرد به‌ڵام به‌رمیلى به‌ 103 هه‌زار دینار فرۆشت به‌ هاوڵاتییان.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان