کوردستانی
وه‌زیرى په‌روه‌رده: پرۆگرامى پۆلى 12 كه‌مناكرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، كه‌مكردنه‌وه‌ى پرۆگرام بۆ خوێندكارانى پۆلى 12ى ئاماده‌یی شتێكى باش نییه و گرفتیان بۆ دروستده‌بێت له زانكۆ و په‌یمانگاكان.
ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین له پێناو بڕیارى باش بۆ خوێندكارانى پۆلى 12ى ئاماده‌یی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كارى باش ده‌كات".
وتیشى" كه‌مكردنه‌وه‌ى پرۆگرام بڕیارێكى باش نابێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندى خوێندكاران نابێت چونكه كێشه‌یان بۆ دروستده‌كات له زانكۆ و په‌یمانگاكان، به‌ڵام ره‌نگه ماوه‌ى خوێندن درێژبكرێته‌وه، جگه له‌وه‌ش بڕیارى باشمان هه‌یه بۆ خوێندكاران".
له ماوه‌ى رابردوو چه‌ندانجار خوێندكارانى پۆلى 12ى ئاماده‌یی خۆپیشاندانیانكردووه و داواى كه‌مكردنه‌وه‌ى پرۆگراميان كردووه، له چه‌ند رۆژى رابردووش نوێنه‌رى خوێندكارانى پۆلى 12 له‌گه‌ڵ وه‌زیرى په‌روه‌رده له‌و باره‌وه كۆبوونه‌ته‌وه.
ه،ع