کوردستانی
له‌وه‌ند هیواى به‌كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان بوو به‌ڵام سۆپا كۆنه‌كان ژیانیان لێ سه‌ند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، قوتابییه‌كى پۆلى 4ى بنه‌ڕه‌تى له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانى شارى سلێمانى به‌هۆى غازى سۆپاوه خنكا و گیانى له ده‌ستدا.
له‌وه‌ند كاروان، ئه‌و خوێندكاره بوو كه له قوتابخانه‌ى چه‌قلاوا به‌هۆى غازى سۆپاوه خه‌نكا، خنكانى ئه‌و خوێندكاره هه‌رزووى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌وه و هه‌مووان بۆى غه‌مبار بوون، به‌شێك له هاوڵاتییان پێیان وایه ئه‌و رووداوانه به‌هۆى كۆنى سۆپاى فوتابخانه‌كانه و حكومه‌ت به‌رپرسیاره له‌و كه‌لوپه‌لانه و پێویسته ساڵانه ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕدرێن، ده‌ستكارى بكرێن و نوێ بكرێنه‌وه و پڵیته‌كانیان بۆ بگۆڕدرێت.
به‌رپرسانى په‌روه‌رده له‌و باره‌وه رایانگه‌یاند "ئه‌وان ده‌ستیان كردووه به لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ى ئه‌و رووداوه و له داهاتوودا هه‌موو شتێك ئاشكرا ده‌كه‌ن.
ره‌نگه له‌وه‌ند چه‌ندین ئاواتى هه‌بووبێت و یه‌كێك له‌و هیواو ئاواتانه‌شى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان بووبێت كه له‌رابردوو مامۆستایان بایكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندنیان كردبوو، به‌ڵام كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان و سۆپا كۆنه‌كانى قوتابخانه‌كان ژیانیان له له‌وه‌ند سه‌نده‌وه.
ه،ع