کوردستانی
ئه‌وانه‌ى هه‌ژده ملیۆن ديناريان دزى ده‌ستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ى هه‌ژده ملیۆن دینارىان دزیبوو ده‌ستگیركرا.
پۆلیسى سلێمانى بڵاویكرده‌وه "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆماركرد كە قاسەی فرۆشتگاکەی شكێندراوەو بڕی 18 ملیۆن دیناری لێدزراوە، هێزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق لێكۆڵنەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، سەرەنجام توانرا لە لایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن".
باس له‌وه‌شكراوه "هه‌ر یه‌كه له تاوانبار، (ح، ب، ع) لەدایكبووی 1980 و (أ، ح، ع) لەدایكبووی 1979 بەناسنامە سوری، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون".
ه،ع