کوردستانی
مامۆستایان و چین و توێژه‌كانى هه‌ڵه‌بجه رژانه سه‌رشه‌قام
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
مامۆستایانى هه‌ڵه‌بجه بۆ داواكردنى مافه‌كانیان رژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا چین و توێژه‌كانى تریش چونه سه‌ر شه‌قام و ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد.
عه‌لى سه‌ردار، مامۆستاى ناڕازى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، بۆ داواكردنى مافه‌كانمان، مامۆستایانى هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌رى ده‌ستیان كرد به خۆپیشاندان و له‌گه‌ڵ ئێمه‌شدا هاوڵاتییان و چین و توێژه‌كانى تریش به‌شدارن".
وتیشى "مامۆستایانى ناڕازى به‌رده‌وام ده‌بن له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان تا ئه‌وكاته‌ى حكومه‌ت به‌خه‌به‌ردێت و داواكانمان جێبه‌جێ ده‌كات و مافى مامۆستایان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه".
باسى له‌وه‌شكرد "نزیكه‌ى پێنج مانگه له‌سه‌ر شه‌قامین و ده‌یان هه‌زار مامۆستا و فه‌رمانبه‌رى په‌روه‌رده به یه‌ك ده‌نگ هاوار ده‌كه‌ین مافه‌كانمان، به‌ڵام یه‌ك به‌رپرسى حكومه‌ت و په‌روه‌رده به‌ده‌ممان نه‌هاتووه، ئێمه‌ش بڕیارمان داوه به‌رده‌وامبین له‌و ناڕه‌زایه‌تییانه".
ه،ع