کوردستانی
رووداوێكى سه‌ختى هاتوچۆ قوربانى لێكه‌وته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى ده‌ربه‌ندیخان بۆ زه‌ڕایه‌ن، به‌هۆى رووداوێكى هاتوچۆوه دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستداو شه‌ش كه‌سى تریش برینداربوون.
هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان بڵاویكرده‌وه "رووداوه‌كه له‌سه‌ر رێگاى ده‌ربه‌ندیخان بۆ زه‌ڕایه‌ن بووه له نزیك گوندى سێداره له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكى پیكاب و تانكه‌رێك"
باس له‌وه‌شكراوه "به‌هۆى ئه‌و رووداوه‌وه دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و شه‌ش كه‌سى تریش برینداربوون و سه‌رجه‌میان سه‌رنشینى پیكابه‌كه‌بوون".
شایه‌نى باسه، رێگاى ده‌ربه‌ندیخان بۆ كه‌لار به رێگاى مه‌رگ ناسراوه و به‌رده‌وام رووداوى هاتوچۆى سه‌خت رووده‌دات و ساڵانه ده‌یان كه‌س ده‌بنه قوربانى له‌و رێگایه.
ه،ع