عیراقی

نێردراوى خامنه‌یی گه‌یشته‌ به‌غدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نێردراوى خامنه‌یی گه‌یشته‌ به‌غدا

مه‌ودا میدیا-

ئەمینداری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و نوێنه‌رى ئایه‌توڵڵا عه‌لى خامنه‌یی، رێبه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسلامى ئێران گه‌یشته‌ به‌غداى پایته‌ختى عیراق و له‌ لایه‌ن به‌رپرسانى ئه‌منی پێشوازیی لێكرا.

عەلی ئەكبەر ئەحمەدیان، ئەمینداری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، بە سەردانێكی یەك رۆژە گەیشتە بەغدا و له‌ لایه‌ن  عیسام سەعدی، یاریدەدەری راوێژكار ئاسایشی نیشتمانی عيراق، پێشوازیی لێ كرا.

سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌حمه‌دیان له‌كاتێكدا ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ گرژى و په‌ره‌سه‌ندن له‌ عیراق له‌ زیادبوندایه‌ و له‌ چه‌ند شه‌وى رابردووش ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان بنكه‌ى سه‌ربازى حه‌شدى شه‌عبى له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ ئامانجگرت.

بڕیاره‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ نوێنه‌ره‌كه‌ى خامنه‌یی، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق و چه‌ند برپرسێكى ترى وڵات كۆببێته‌وه‌.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان