کوردستانی
دەوامی ئاسایی ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی پێنجوێن مامۆستایان و خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە کە دەوامی ئاسایی ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی شوباتی 2024بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن رایگەیاند "ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران دەکەین رۆژی چوارشەممە کە دەکاتە 7ی شوباتی 2024 پەیوەندیی بکەنەوە بەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنەوە بۆ دەستپێدەکردنەوەی دەوامی ئاسایی خوێندن".
ئەمە دوای ئەوەدێت پێشتر ئەو بەڕێوەبەرایەتییە رایگەیاندبوو، پاش سەردانیکردنی سەرپەرشتییاران و لیژنەی بەدواداچوونی پڕۆسەی خوێندن ژمارەیەک لە ناوەندەکانی خوێندن دەرگای خوێندنگەکانیان کردووەتەوە.
گ.ع
گ.ع