کوردستانی

کاتی لێخۆشبوون بۆ دانەوەی قەرزی ئاو درێژ کرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی لێخۆشبوون بۆ دانەوەی قەرزی ئاو درێژ کرایەوە
مەدا میدیا-

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایدەگەیەنێت، لێخۆشبوونی قەرزی ئاو تاوەکو 10ی ئاداری  2024 بەردەوامدەبێت.
 
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە و دەڵێت: لە ساڵی رابردوودا  بۆ بەرژەوەندیی گشتی و بە رەچاوكردنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان بڕیاردرا بە لێخۆشبوون و داشكاندنی رێژەی لە سەدا 15 لە دانەوەی قەرزی هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی سێ مانگ.
 
وتیشی: بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی ئاو بۆ ماوەی سێ مانگ بوو، بەڵام هێشتا كاری پێدەكرێت، بۆیە لە ئێستاوە تا بەرواری 10 ئاداری 2024 هاوبەشانی ئاو دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو بكەن و مامەڵەی سوودمەندبوون پێشكەش بكەن.
 
گ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان