کوردستانی

پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ پرۆسەی هەژماری من کۆتایی بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ پرۆسەی هەژماری من کۆتایی بێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانی هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژانی داھاتوو پرۆسەی ھەژماری من لە پارێزگای دھۆک بەڕێوەدەچێت و  لە پارێزگای سلێمانی دەستپێکراوە و بڕیارە لەماوەی 6 مانگدا تەواو بکرێت.

مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکان  رایگەیاند" پرۆسەی ھەژماری من بۆ فەرمانبەران لە پارێزگای ھەولێر تەواو بووە و ئێستا چوار ھەزار فەرمانبەر بە ماستەر کارت مووچەکانیان وەردەگرن".

وتیشی "لە سلێمانی لە رۆژانی رابردوودا بە ئامادەبوونی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی و ئابووریی پرۆسەکە دەستپێکراوە و بڕیارە لە 6 مانگدا تەواو ببێت".

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە رۆژانی داھاتووشدا لە سنووری پارێزگای دھۆک دەست بە پرۆسەی ھەژماری من دەکرێت و پێشبینی دەکەین تا کۆتایی ئەمساڵ پرۆسەکە کۆتایی بێت و ھەموو فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بە سیستمی بانک مووچە وەربگرن، چونکە تیمەکان بەردەوام لەکاردان بۆ ئەوەی پەلە بکرێت لە دروستکردنی ھەژماری من بۆ فەرمانبەران.

گ.ع
Qaiwan
Qaiwan