کوردستانی

لەجیاتی عیراق شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەمەریکا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەجیاتی عیراق شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەمەریکا دەکات
مەودا میدیا-

سەرۆکایەتیی هەرێم رایگەیاند، شاندێكى هەرێم گەیشتە واشنتۆن بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی ئەمریكا لەگەڵ هەرێم و عیراق.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیندراوێکدا رایگەیاند "شاندێكى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رۆكايه‌تيى فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ردانێك له‌ ئه‌مه‌ريكايه‌ و چەند ديدار و كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ بەرپرسانی واشنتۆن ده‌بێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە "شانده‌كه‌ له‌ ماوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ياندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئیدارەی ئه‌مه‌ريكا و كۆنگرێس، ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گەڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش گفتوگۆيان ده‌بێت و بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وە".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە " فه‌لاح مسته‌فا، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ کاروباری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ و نیاز ساڵح مسته‌فا، به‌رپرسی کاروباری ده‌ره‌وه‌ و دیپلۆماسی له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، له‌ سه‌ردانه‌که‌دا، یاوه‌ریی سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن".

 

گ.ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان