کوردستانی
شاندێكى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له ئه‌مه‌ریكایه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شاندێكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم لە واشنتن لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمەریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبووەوە.
شاندێكى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه پێكهاتوون له فه‌وزى فره‌نسۆ حه‌ریرى، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه، نیاز ساڵح مستەفا، بەرپرسی په‌یوەندییەكانی دەرەوە و دیپلۆماسی لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ سێلست واڵندەر، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمەریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له چاكسازى یه‌كخستنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كراوه، هه‌روه‌ها پێشهاتوو و دۆخى ئه‌منى ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكاو هه‌رێمى كوردستان و هاوكارییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ پێشمه‌رگه باسكراون.
ه،ع