کوردستانی

كامێراى خاڵ بۆ خاڵ له‌م شوێنه‌ى هه‌ولێر داده‌نرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كامێراى خاڵ بۆ خاڵ له‌م شوێنه‌ى هه‌ولێر داده‌نرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى پارێزگاى هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، كامێراى هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگاى هه‌ولێر بۆ خه‌بات داده‌نرێت و پێویسته‌ شۆفێران ئاگاداربن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، هاتوچۆی هەولێر بڵاویكرده‌وه‌ "شوفێران ئاگادار دەكەینەوە  كامێراكانی تۆماركردنی سەرپێچی خێرایی  خاڵ بۆ خاڵ، لە رێی هەولێر- خەبات لە بەرانبەر شاری سیپا ستی و مەفرەقی كەورگۆسك، دەكەوێتە كار بەشێوەی تاقیكردنەوە".

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو " لە 12ـی شوبات سەرپێچییەكانی تیژڕوه‌یی تۆمار دەكرێن لە سیستمی سزادانی هاتوچۆ، خێرایی ڕێپێدراو بۆ ئۆتۆمبێلە بچووكەكان 100 كیلۆمەترە لە سەعاتێكدا، بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورەش 80 كیلۆمەتر لە سەعاتێك دیاری كراوە".

له‌ ماوه‌ى رابردوو سیستمى كامێراى خاڵ بۆ خاڵ له‌ چه‌ند شه‌قامێكى سلێمانى و هه‌ولێر بۆ تۆماركردن تیژڕه‌ویی دانراوه‌.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان