کوردستانی

سه‌رۆككۆمارى عیراق كێشه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى دا به‌ گوێی وه‌زیرى به‌رگرى توركیا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌رۆككۆمارى عیراق كێشه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى دا به‌ گوێی وه‌زیرى به‌رگرى توركیا

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆككۆمارى عیراق داواى له‌ وه‌زیرى به‌رگرى توركیا كرد بۆ كردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى و ده‌ڵێت، ئه‌و رێكارانه‌ زیان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا ده‌دات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆمارى عیراق پێشوازى له‌ یه‌شار گوله‌ر، وه‌زیرى به‌رگرى توركیا كرد و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو وڵات و دۆخى ئه‌منى ناوچه‌كه‌ كرا.

باس له‌وه‌شكراوه‌ "كۆتایی به‌ هێرشه‌كانى سه‌ر هه‌رێمى كوردستان بهێنێت و لیژنه‌ى هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان دروستبكرێت و رێز له‌ سه‌روه‌رى خاكى عیراق بگیرێت".

له‌ باره‌ى راگرتنى گه‌شته‌كانى توركیا بۆ سلێمانى و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ سه‌رۆككۆمار وتى "رێكاره‌كانى گه‌شته‌كانى كاریگه‌رى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو وڵات ده‌بێت و گرفتى بۆ گه‌شتیاران دروستده‌كات".

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان