عیراقی

ته‌قه‌كراو دوو كۆچبه‌ر بوونه‌ قوربانى

مەودا میدیا - سلێمانی |


ته‌قه‌كراو دوو كۆچبه‌ر بوونه‌ قوربانى

مه‌ودا میدیا-

له‌ رووداوێكى ته‌قه‌كردن له‌ یه‌كێك له‌ كه‌مپه‌كانى فه‌ره‌نسا كۆچبه‌رێكى عیراقى گیانى له‌ ده‌ستداو كۆچبه‌رێكى تریش برینداربوو.

ئارى جه‌لال، سه‌رۆكى ده‌زگاى لوتكه‌ بۆ كاروبارى كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "شه‌وى رابردووتر له‌ رووداوێكى ته‌قه‌كردن له‌ یه‌كێك له‌ كه‌مپه‌كانى باكورى فه‌ره‌نسا، كۆچبه‌رێكى عیراقى ته‌مه‌ن 30 ساڵ فیشه‌ك به‌ر سنگى كه‌وتووه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ده‌ستداوه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "هه‌ر له‌و رووداوى ته‌قه‌كردنه‌ كۆچبه‌رێكى تربرینداربووه‌ و له‌ ره‌گه‌زى نێره‌و عیراقییه‌ و پۆلیسى ناوچه‌كه‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌".

به‌پێى ئاماره‌كانى ده‌زگاى لوتكه‌، له‌ كه‌مپه‌كانى ئه‌و سنوره‌ زیاتر له‌ هه‌زارو 500 كۆچبه‌ر ده‌ژین و دۆخى ژیانیان قورسه‌.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan