ئابووری

وه‌زاره‌تى دارایی هه‌موو فه‌رمانگه‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زاره‌تى دارایی هه‌موو فه‌رمانگه‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نوسراوێكى گشتاندن پێكردووه‌ بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان له‌باره‌ى به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆران.

له‌ نوسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی هاتووه‌ "ئاماژە بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران سكرتارییەت ژمارە (16960) لە 24/12/2023وە، ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان ژمارە (743) لە 22/1/2024 كە تایبەتە بە پێكهێنانی لیژنەیەك بە مەبەستی پۆلێنكردنی هەڵسەنگاندنی حاڵەتەكانی ئەو بڕوانامانەی كە بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەست هاتوون".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "ئامانجی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەوەیە، بۆ ئەوەی لەڕووی زانستی و كارگێڕی و دارایی و یاساییەوە هەڵبسەنگێنرێن، بۆ ئەم مەبەستە دوو دانە فۆرمی زانیاریی بۆ وەزارەتەكان رەوانە دەكات، بۆ پڕكردنەوەی داتای پێویست، لە ماوەی 15 رۆژدا بۆمان رەوانە بكەن تا كاری پێویست ئەنجامبدەین".

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan