عیراقی
جنین پلاسخارت هۆشداریی بە عیراقییەکان دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لەعیراق باس لە بارودۆخی ناوچەکە بە گشتیی و عیراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەتیی دەکات.
نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لەعیراق باس لە بارودۆخی ناوچەکە بە گشتیی و عیراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەتیی دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 6ی شوباتی2024 جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لەعیراق، لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، لەبارەی دۆخی عیراق و هەرێمی كوردستان رایگەیاند: دۆخەكە لەناوخۆ و دەرەوی عیراق خراپەو خەریكە دۆخەكە لەكۆنترۆڵ دەردەچێت و گروپی چەكداریی زۆر لەو وڵاتەدا هەن.
وتیشی " پێویستە وڵاتانی دراوسێی عیراق خۆیان بەدوور بگرن لەوەی دۆخەكە گرژتر ببێت".
سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانیش دەڵێت: پێویستە هەرێمی كوردستان بودجەو مووچەی پێویستی بەدەستبگات بۆ ئەوەی بتوانێت موچەی فەرمابەرانی بدات.
ئاماژەی بەوەشکرد: دواخستنی هەڵبژاردنی پەلەمانی كوردستان خزمەت بە سەقامگیریی ناكات و دەبێت رێگە لە تێكچوونی دۆخی ناوخۆی عیراق بگرین.
گ.ع
گ.ع