کوردستانی

بابه‌كر زێبارى: هاوپه‌یمانان به‌ڵێنیان داوه‌ سیستمى به‌رگرى بۆ پێشمه‌رگه‌ دانێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بابه‌كر زێبارى: هاوپه‌یمانان به‌ڵێنیان داوه‌ سیستمى به‌رگرى بۆ پێشمه‌رگه‌ دانێن

مه‌ودا میدیا-

راوێژكارى سه‌ربازيى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانان به‌ڵێنیان داوه‌ سیستمى به‌رگرى بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان دابنێن.

بابەکر زێباری، راوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، "لە وەزارەتی پێشمەرگە خشتەیەک بۆ کارەکان دانراوە بە ھاوکاری ھاوپەیمانان و بەپێی خشتەی دانراو کارەکان بۆ ھەر مانگێک و بە ڕێکوپێکی بەڕێوەدەچن".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ " ئێستا ژمارەیەکی زۆری لیوا ھەن و خه‌ریكه‌ دوو لیوای تازە دروست دەکرێن و کارەکان زۆر بەباشی بەڕێوەدەچن بۆیە بڕیارە تا ساڵی 2026 ھەموو ھێزەکان یەکبخرێن".

وتوشیه‌تى "هاوپه‌یمانان به‌ڵێنیان داوه‌ سیستمى به‌رگرى بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان دابنێن و ئه‌وه‌ش كارێكى زۆر گرنگه‌ و كوردستان پێویستیه‌تى".

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان